ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه كه به‌ناوبانگترین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای به‌سڕه له باشووری عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه گه‌مارۆ درابوو، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه هێزێكی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوچه‌ی حهیانییه - ناوه‌ڕاستی به‌سڕه، به‌دوای ئه‌و بازرگانه گه‌وره‌یه بوون كه به (بڕێكی) ناسرابوو ، له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی ته‌قه‌ی له‌خۆی كردووه‌و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.