عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: دیداری گرنگمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێم ئەنجامداوە، دۆخەکە زۆر باشە و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باشە.
ههروهها دەڵێت: میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رێكکەوتنی لەسەر هەیە و پێویست بە رێكکەوتنی نوێ ناکات.
لەبارەی میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2019 ، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "بەڵێ میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت هەیە، میکانزمی هەناردەکردنی نەوت رێكکەوتنی لەسەر هەیە و پێویست بە رێكکەوتنی نوێ ناکات و پێویستە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت، ئەمە لەسەری رێكکەوتووین، ئەوەی تایبەتە بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەوا بەدەست وەزارەتی داراییە و رێنمیایی دەرچووە و دەست بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە کراوە، ئەمە بۆ هەموو یەکە داراییەکانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.