Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:45

ئارى جەلال: پەنابەرێکی عێراقی هاوسەرەکەى خۆی کوشت

یەکێک لە کەمپەکانی یو ئێن له‌ توركیا
کوردستان TV
100%

سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، پەنابەرێکی عێراقی  لە یەکێک لە کەمپەکانی رێکخراوی یوئێن لەتورکیا هاوسەرەکەى خۆی کوشتووە و تەرمەکەی دەگەرێنێننەوە بۆ عێراق.

ئارى جەلال سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد رۆژی پێنجشەممە 7ی شوباتی 2019 بەپابەرێکی عێراقی لە یەکێک لە کەمپەکانی یو ئێن لە شاری بۆڵوی تورکیا بە چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشتووە.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو پیاوەکەیان دەستگیرکردووە.
 
ئەوەش خراوەتەڕوو، پیاوەکە ناوی (ح،ف،ه)ەو ژنەکەش ناوی (س،ج م)ەو خاوەنی چوار منداڵن، هۆکاری کوشتنی ژنەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی و نەهامەتی ژیانی پەنابەریان بووە.
 
باسی لەوەشكردووە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2019، بە هەوڵی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران تەرمی ژنەکە لەگەڵ چوار منداڵەکەی بگەرێندرێتەوە بۆ عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.