حكوومهتی رووسیا له پرۆسهیهكدا نهوهی داعشی له حكوومهتی عێراق وهرگرتهوه كه دایكیان له زیندانهكاندان به تۆمهتی ئهندامبوونیان له رێكخراوی تیرۆریستی داعش .
27 منداڵ کە دایکەکانیان ڕووسین و بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون لە بەغداوە گەڕێنرانەوە بۆ مۆسکۆ.
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویكردووەتەوە: رۆژی یەكشەممە 10ی شوباتی 2019، مۆسكۆ 27 منداڵی لە بەغدا وەرگرتووەتەوە.
باوكی ئەو منداڵانە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەشەڕی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عیراق و چەكدارانی داعشدا كوژراون، لەئێستاشدا دایكیان سەرجەمیان كە بەڕەگەز رووسین لە زیندانەكانی عیراقدان.
ئەوە لە کاتێکدایە یاساکانی عێراق ڕێگە بە هیچ زینداییەک نادەن کە منداڵی سەرو 3 ساڵی لەگەڵ بێت لەناو زینداندا.
پێشتر مۆسكۆ رایگەیاندبوو، 115 منداڵی ڕووسی خوار تەمەن 10 ساڵ و هەشت منداڵی خوار تەمەن 11-17 ساڵ هێشتا لەعیراقدا ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.