Erbil 24°C ھەینی 14 ئازار 13:41

پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان کۆبوونه‌وه‌

له‌هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەسەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت كۆبونەوەی دەوری هاوپەیمانان بە رێوەچوو


 ڕایده‌گه‌یه‌نن  بە سەرپەرشتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت‌و  نوێنەری هاوپەیمانان كۆبونەوەی دەوری هاوپەیمانان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەكۆبونەوەكەدا وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت هاماهەنگی و هاوكاری هەرێمی كوردستان و وڵاتانی هاوپەیمان لە شەڕی دژ بە داعش بە گرنگ و پێویست زانی ‌و ئاماژەی بەوەكرد كار ی هاوبەش ‌و ئالوگۆڕی زانیاری لە نێوانیان سوود بە هەردوولا دەگەیەنێت.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ،  راپۆرتی ژوورەكانی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری ‌و میرە خوێندرایەوە و تێیدا ئاماری روودا و قوربانیەكانی چەند هەفتەی رابردوو خرایەڕوو، هەروەها ئاماژە بە دوا پێشهاتەكانی شەڕی داعش ‌و جموجوڵی ئەو چەكدارانە كرا.

له‌كۆتادا ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی مەشق‌و راهێنان كرا كە بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بەشێوەیەكی بەردەوام بەڕێوەدەچێت، هاوكات تیشكخرایە سەر گرنگی بەردەوامی مەشقەكان و دابینكردنی پێداویستەكانی ئەو پرۆسەیە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.