وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی قورس و مامناوه‌ند و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دەركرد.
بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له شه‌ش خاڵ دا روونكراوه‌ته‌وهو تیایدا هاتووه: ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و مامناوه‌ند ده‌گیرێ و چه‌كی سوكیش ، وه‌ك ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف، نابێت به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی هه‌ڵبگیرین، ئه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌كه سوكانه هه‌ڵده‌گرن و مۆڵه‌تیان نیه پێویسته به رێگه‌ی یاسایی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست بێنن ، له‌و واده‌یه به‌دواوه ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كه‌كانیان راده‌ست نه‌كردبێ یاخود مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان ده‌رنه‌كردبێ ئه‌وا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا ده‌گیرێ و خاوه‌نه‌كانیشیان بەپێی یاسای چەك رەوانەی دادگا دەكرێن. هه‌روها له بڕیاره‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ، ده‌بێ چەك تەنھا لە دەست ھێزە چەكدارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بێت و ، ئه‌و چەكه قورس و مامناوەندانه‌شی راده‌ست ده‌كرێن یان دەستیان بەسەردا ده‌گیرێت لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.
ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
به‌یانی ژماره (2) ی ساڵی 2019 بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009 و بەپێی یاسای چەك ژمارە (16)ی ساڵی 1993، بە مەبەستی نەھێشتنی دیاردەی چەكداری بە تایبەت چەكی قورس و مامناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەكانە تەنھا لە دەست ھێزە چەكدارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیارماندا بە:
1- داماڵینی گشت چەك و تەقەمەنی جگە لە دەمانچە و كلاشینكۆف.
2- دەست بەسەرداگرتنی ئەو چەكە بێ مۆڵەتانەی كە لەلایەن ھاووڵاتیان ھەڵدەگیرێت و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.
3- لە سەنتەری ھەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و ئاسایش بنكەی كۆكردنەوەی ئەو چەكانەی رادەست دەكرێن یان دەستی بەسەردا دەگیرێت كۆدەكرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە جەرد دەكرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.
4- لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندن ئاگاداری گشت ھاووڵاتیان دەكرێت ئەوانەی دەمانچە و كلاشینكۆفی بێ مۆڵەتی ھەیە لەو بنكانە تۆماری بكەن و ئەو چەكانەی كە لە بڕگەی (1)ی سەرەوە ئاماژەی پێكراوە رادەستی بكەن.
5- ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونی كاری پێدەكرێت بۆ ماوەی 6 مانگ.
6- دوای كۆتایی ھاتنی ئەو ماوەی كە لە بڕگەی (5)ی سەرەوە دیاری كراوە ھەر چەكێك دەستی بەسەردا بگیرێت خاوەنەكەی بەپێی یاسای چەك رەوانەی دادگا دەكرێت.
7- ئەم بەیانە لە رۆژنامەی وقائعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.
میدیا سەنتەر
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.