دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داماڵینی چه‌كی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ركرد و له حه‌وت خاڵی بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه نەھێشتنی دیاردەی چەكداری بە تایبەت چەكی قورس و مام ناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەكانە تەنھا لە دەست ھێزە چەكدارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا ده‌بێت، دەست بەسەرداگرتنی ئەو چەكە بێ مۆڵەتانەی كە لەلایەن ھاووڵاتیان ھەڵدەگیرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەریان ده‌گیرێته به‌ر .
لیوا عه‌بدولخاڵق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به بڕیارێكی گرنگ ناوبرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و لێژنه تایبه‌تانه‌ی به مه‌به‌ستی داماڵی چه‌ك پێكهێندراون ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه بێ مۆڵه‌ته‌كاندا ده‌گرن.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابن، لیوا عه‌بدولخاڵق ته‌ڵعه‌ت گوتی: له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه كار به بڕیاره‌كه ده‌كرێت و هیوادارین هاووڵاتیان پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن و هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.