Erbil 22°C ھەینی 14 ئازار 11:20

له‌ هه‌ولێر گەنجێک ده‌ستگیرکرا که‌لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەڕەشەی لە کچان کردووه‌

وێنەی چەندین ئافرەتی لابووه‌ تا یەک یەک ھەڕەشەیان لێ بکات
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى 2 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ئافره‌تان له‌هه‌ولێر  ڕایده‌گه‌ێنێت ،  گەنجێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ھەڕەشەی لە كچ و ژنان كردووە، لە ھەولێر دەستگیر كرا.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەپێی پلانێکی داڕێژراو توانرا یەکێك لەو گەنجانە دەستگیر بکرێت کەلە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ھەڕەشەی ئابڕوبردنی لە کچان وئافره‌تانى دەکرد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن دوای دەستگیرکردن و پشکنینی مۆبایلەکەی دەرکەوت کە وێنەی چەندین ئافرەتی دیكەی لای خۆی ھەڵگرتووە تا یەک یەک ھەڕەشەیان لێ بکات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ئافره‌تان راشیده‌گه‌ێنێت ئەو گەنجە کە ماوەیەکە ھاوسەرگیری كردووە و دەستگیرانەكەی نازانێ كە ئەو خەریکی ئەو جۆرە کارانەیە، بە وتەی باوکی کوڕەکە زانیویانە کوڕەکەیان سەرەڕۆیە، ھەربۆیەشە ژنیان بۆ ھێناوە، تا لەو كارانە دوو بكەوێتەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەھەر جۆرە حاڵەتێکی ھاوشێوەو جۆرەکانی تر پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی 119 بکەن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.