Erbil 22°C ھەینی 14 ئازار 11:14

موچه‌ی ئه‌م توێژه‌ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کرێته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، ڕونكردنەوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پێدانی موچەی چاودێری خێزان دەدات و رایدەگەیەنێت: دوای دەركردنی رێنمایی، وەزارەتی دارایی رادەسپێرێت بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویست بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی ئەو هاوكارییە.


عومەر گوڵپی  له‌ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی، ڕایده‌گه‌ێنێت  داوامان لێكراوە رێنمایی بۆ پێدانی هاوكاری مانگانە بە چاودێری خێزان ئامادە بكەین، بۆیه‌  ئامادەكارییەكان دەستیپێكردووەو چاوەڕوان دەكرێت رێنماییەكان لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوە.


بەڕێوەبەریه‌تیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت  هەر كاتێك رێنماییەكانی وەزارەتی كار لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكرا، وەزارەتی دارایی رادەسپێردرێت بۆ تەرخانكردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی پێدانی هاوكاری چاودێری خێزان، بۆ ئەو خێزانانەی كە لەخوار هێڵی هەژارییەوەن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.