Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:21

ڕۆمانی" شمشێری موسا " جارێکی دیکه‌ چاپکرایه‌وه‌

بووە پڕ فرۆشترين ڕۆمانی ساڵی 2018
کوردستان TV
100%


جارێكی دیكە لە نووسینی “ سابیر ڕەشید “چاپی دووەمی ڕۆمانی"  شمشێری موسا " بە دیزاینێكی جوان لە چاپخانەی تاران چاپ كرا و كەوتە كتێبخانەكان و بەر دیدی خوێنەرانەوە .  

ده‌رباره‌ی چاپكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی بۆ جاری دووه‌م " سابیر ره‌شید " ئاشكرایده‌كات ، چاپی یەكەمی ڕۆمانی " شمشێری موسا " چاپ كرا و كەوتە بازارەوە و لە دوایەمین پێشانگای كتێب كە لە هەولێر كرایەوە و لە خانەی چاپكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەمووی لێ فرۆشرا و هیچ دانەیەكی نەمایەوە و بووە پڕ فرۆشترين ڕۆمانی ساڵی 2018 .
 
به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌  داواكارییەكی زۆری لەسەر بوو لەلایەن خوێنەران و قوتابیانی زانكۆوە ، بۆیە جارێكی دیكە بە دەستكارییەكی زمانەوایی و جوانەوە لەلایەن كەسێكی پسپۆڕی وزمانیەوە پووخت كرایەوە .

 سابیر ڕەشید ،  یەكێكە لە چیرۆكنووسە هەرە دیارەكانی كوردستان و، ئەزموونێكی دوور و درێژی لەو بوارەدا هەیە و تا ئێستا چەندین ڕۆمان و چیرۆكی دیكەی بە چاپ گەیاندووە .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.