په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی له رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار، به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ی ده‌لال ستی له شاری زاخۆ ده‌كه‌ن و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به ته‌واو كردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێی بوون ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی دووسه‌د و چل و یه‌ك به‌شداربووی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێی بوون به ناوی پرۆژه‌ی ده‌لال ستی له شاری زاخۆ، كێشه‌ی راوه‌ستانی خانووه‌كانیان هه‌بوو و هاووڵاتیان چاوه‌رێی وه‌رگرتنی خانووه‌كانیان بوون، به‌ڵام كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بوو پرۆژه‌كه‌یان راگرتبوو، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌و كێشه‌یه دۆزییه‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌ست به ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.