Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:24

بەها ئەعرەجی: ئەمریکا بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق، بڕیاری کشانەوەی لە  سووریا داوە

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو
کوردستان TV
100%

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردە لە رەوتی سەدر، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ چەسپاندنی پلانی ئەمریکا بووه‌ بۆ مانەوەى لە عێراق.

بەها ئەعرەجی رایگەیاندووە، کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا سەرەتا لە بنکەی سەربازیی تەنەف لەسەر سنووری عێراق دەستی پێ کرد، بۆ ئەوەی رێگا بۆ چەکدارانی داعش خۆشبێت بۆ ئەوەی لە سووریاوە بێنە ناو خاکی عێراق.

ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ ئەوەیە ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق کۆ بکاتەوە، بە بیانووی شەڕی دژی داعش.

ناوبراو وتیشى" ئەمریکا بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق، بڕیاری کشانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا داوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.