به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی یاریگایه‌كی وه‌رزشی تۆپی پێ كه پێشتر سعوودیه رایگه‌یاندبوو له به‌غدا دروستی ده‌كات، شاندێكی سعوودیه گه‌یشتنه عێراق.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق شانده‌كه تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تایی دیاریكردنی شوێنی یاریگاكه ده‌كه‌ن.
شانده سعوودییه‌كه پێكهاتووه له سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه، عه‌بدولڕه‌حمان بن حه‌مه‌د حه‌ركان و هه‌ریه‌ك له مه‌مدوح بن ناسر شه‌ممه‌ری له ده‌سته‌ی گشتی وه‌رزشی سعوودیه و عید بن شه‌نیف حه‌ربی له وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌یسه‌ڵ بن ناسر عجلان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه.
ساڵی رابردوو حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو كه حكوومه‌تی سعوودیه بڕیاریداوه به بنیاتنانی یاریگایه‌كی تۆپی پێ له به‌غدا كه توانای له‌خۆگرتنی سه‌د هه‌زار هانده‌ری ده‌بێت.
دروستكردنی یاریگایه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی ده‌بێت.
سعوودیه هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دانانی ئاستێك بۆ هه‌ژموونی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌رپرسانی باڵای عێراق و سعوودیه چه‌ندین سه‌ردانی پێچه‌وانه‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ریاز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.