رۆماننووسی كورد " عومه‌ر سه‌ید " له ژێر ناوی ئه‌سپه‌ره سێیه‌مین رۆمانی خۆی كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه تازه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه .
ڕۆمانی ئەسپەرە، تایبەتە بە ئەنفال و قوربانیانى ئێزدی دەستی داعش ، ژمارەیەک لە ژنان، کچان و پیاوانی قوربانی لەم ڕۆمانەدا چیرۆکەکانی خۆیان بۆ مێژووی دوور و درێژی جینوساید دەگێڕنەوە.
لە ڕۆمانی ئەسپەرەدا دواجار قوربانیانی ئەنفال و داعش لە نێو دادگایەکی فەنتازیدا، دادگایی جەلادەکەیان دەکەن و مێژووی ستەم و داگیرکارییەکەی ریسوا و شەرمەزار دەکەن و ناچار بە دانپێدانەکانی دەکەن.
ئه‌سپه‌ره لە دووتۆی ١٧٨ لاپەڕەی قه‌باره نیو ئەیفۆر دایه و بە تیراژی ٥٠٠ دانە که‌وته به‌ر ده‌ستى خوێنه‌ران ، عومه‌ر سه‌ید یه‌کێکه له ڕۆمان نووسه جدیه‌کانى ئێستاى ئه‌ده‌بى کوردى و ئەسپەرە سێیەمین رۆمانی ئەوە .
جێی باسه ، رۆمانی ئه‌سپه‌ره چیرۆکەکانی قوربانیانی ئەنفال و داعش دەگێرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.