Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:23

کچه‌ کرستیانێکی زانکۆی مووسڵ دوای دامه‌زراندنی بریاره‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێده‌كه‌وێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

مینا ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌شی عه‌ره‌بی  كۆلێژی ئادابی زانكۆی مووسڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست دێنێت، دوای دامه‌زراندنی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر بڕیاری دامه‌زراندنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌تران مار نیقۆدیمۆس داوود مه‌تا شه‌ره‌ف مه‌ترانی مه‌ترانییه‌ی سریانی ئه‌رسۆزۆكسی مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و جیاكارییه‌ به‌رده‌وامانه‌ ده‌ربری له‌ شاری مووسڵ به‌ هۆی ئایینه‌وه‌ ده‌ه‌رهه‌ق پێكهاته‌ی سریان ده‌كرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ساڵانی ڕابردوو كڵێسه‌كان و شوێنی خواپه‌رستییان ده‌سووتێنران، به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه‌ ڕۆڵه‌كانیان له‌ مافه‌ ڕه‌واكانیان بێبه‌ش ده‌كرێن.

گوتیشی: مینا ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌شی عه‌ره‌بی  كۆلێژی ئادابی زانكۆی مووسڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌و دوای بڕیاری دامه‌زراندنی، كه‌چی پاش 24 كاتژمێر بریاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وان هه‌وڵیان داوه له‌ ڕێگه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵاوه‌ ئه‌و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌یش سوپاسی وه‌زیری خویندنی باڵای عیراق و حكوومه‌تی عیراقی كرد كه‌ به‌ ده‌نگیه‌وه‌ هاتوون.

هاوكات سوپاسی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ پشتیوانییه‌كی زۆری ده‌ربڕی.

له‌ كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ساز دا تا باسی ئه‌وه‌ بكات كه‌ كریستانه‌كان له‌ ڕابردوودا باجی زۆری جیاكارییان داوه‌‌و داوای له‌ حكوومه‌تی  عێراق كرد كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی قووڵتر بكرێته‌وه‌و مافی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و ئه‌و جیاكتارییانه‌ نه‌مێنن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.