Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:52

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی مامۆستا فازیل نه‌قشبه‌ندی دەکات

هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین
کوردستان TV
100%


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا فازیل نه‌قشبه‌ندی
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا(فازیل نه‌قشبه‌ندی) به‌رپرسی نووسینگه‌ی مامۆستایانی شوڕشی ئه‌یلوولمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان و مامۆستایانی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌که‌ین.
له‌ خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.