باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا، ئێرانی به "پێدانی به‌ڵێنی ھه‌ڵه به خه‌ڵك" تۆمه‌تبار كرد.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمی به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، "له ساڵی ١٩٧٩ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی به‌ڵێنی داھاتووێكی ئاسووده‌یی به گه‌ڵی ئێران دا. له دوای ٤٠ ساڵ ھیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی رژێمی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرا".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ھاشتاگی #چڵ ساڵی سه‌رنه‌كه‌وتووی به‌كارھێنا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی عه‌سایب ئه‌ھلی حه‌ق، ئه‌شواق كه‌ریم كه ھێزێكی ملیشیای شیعه‌یه و به نزیكی له ئێران ده‌ناسرێ، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڵاوكرایه‌وه نیشاندا.
كه‌ریم رایگه‌یاند كه "پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگھێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.