Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:26

ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری: گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش به‌ئاشکرا ده‌بینرێت

ده‌سته‌ و تاقمی وه‌ها هه‌ن هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دامه‌زراوه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاندووه‌: سه‌د ڕۆژ به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا دیاریكردنی وه‌زیره‌كان بۆ چوار پۆستی گرنگ له‌م حكومه‌ته‌دا ته‌واو نه‌كراون، واته‌ وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و داد و هه‌روه‌هاش په‌روه‌رده‌.

ده‌شڵێت: له‌م دۆسێیه‌یاندا په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ش به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ چونكه‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان و نه‌بوونی متمانه‌ وه‌هایان كردووه‌، په‌رله‌مانتاران نه‌توانن ده‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بده‌ن به‌و كاندیدانه‌ی كه‌ سه‌ره‌ك وه‌زیر ناوه‌كانیانی ناردبوو بۆ په‌رله‌مان.

ئه‌لجبوری ئاماژه‌ش به‌ كه‌مته‌رخه‌می و كه‌موكوڕی له‌ دۆسێكانی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی ئاسایشی ده‌كات و ده‌ڵێت : هێشتاش له‌ عێراق ده‌سته‌ و تاقمی وه‌ها هه‌ن خۆیان له‌ سه‌رو یاساوه‌ ده‌بینن و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دامه‌زراوه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت بێ له‌وه‌ش "گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایانه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ده‌بینرێت له‌ ڕێی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر گونده‌كان و كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوان، وه‌ك ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ ڕۆژئاوای موسڵ و باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا ده‌كرێن.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.