Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:03

داعش له‌ گوندێکى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین سێ برای پێکه‌وه‌ گوله‌باران کرد

ئه‌و سێ برایه‌ بۆ گه‌شتى به‌هار روویان له‌ به‌رزاییه‌كان كردبوو
کوردستان TV
100%

مه‌روان جه‌باره‌ گوته‌بێژه‌ى عه‌شیره‌ته‌كانى سه‌لاحه‌دین، رایگه‌یاند" چه‌كدارانى داعش له‌ گوندێكى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین سێ برایان گوله‌باران كرد.
 
وتیشى" ئه‌و سێ برایه‌ له‌ گوندى مسحكى قه‌زاى بێجییه‌وه‌ روویان له‌ به‌رزاییه‌كان كردووه‌، بۆ چێژوه‌رگرتن له‌ سروشت و دیمه‌نه‌كانى به‌هارى ناوچه‌كه‌.

گوتیشى" له‌ به‌رزارییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا، داعش ئه‌و سێ برایه‌ و كه‌سێكى دیكه‌یان رفاندووه‌ و دواتر ئه‌و كه‌سه‌یان ئازاد كردووه‌ و سێ براكه‌یان گوله‌باران كردوون.

روونیشیكرده‌وه‌، داعش له‌ به‌رزاییه‌كانى حه‌مرین و چیاى مه‌كحولدا مۆڵگه‌ى هه‌یه‌ و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ شوێن ته‌رمه‌كاندا شوێنه‌وارى چه‌كدارانى داعشیان به‌دیكردووه‌.

چه‌كدارانى داعش ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاندووه‌ته‌ خه‌ڵكى گونده‌كه‌، ئه‌گه‌ر جارێكى دیكه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت نزیكى به‌رزاییه‌كان بكه‌وێته‌وه‌، هه‌مان چاره‌نووسى ده‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.