سائیروون و فەتح لەسەر کاندیدکردنی کەسێکی دیکە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێککەوتن.
ھەردوو ھاوپەیمانێتی سائیروون و فەتح لەسەر کاندیدکردنی کەسێکی دیکە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێککەوتن.
بەگوێرەی لێدوانێکی میساق حامدی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح، ھەردوو ھاوپەیمانێتی سائیرون و فەتح لەسەر کاندیدکردنی کەسێکی دیکە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێککەوتوون، بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، فالح فەیاز وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی دەمێنێتەوە.
بە درێژایی چەند مانگی رابردوو، کاندیدکردنی فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، سەرچاوەی کێشەی قووڵی نێوان سائیرون و فەتح بوو، بەڵام دواجار ھەردوولا رێککەوتن کە کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە کاندید بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.