Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:40

فێستیڤاڵی هونەریی سلێمانی و سنە سازدەکرێت

بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


بەهاوکاری ناوەندی حەوت ڕەنگە  ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی ، فێسیڤاڵی هونەریی سلێمانی - سنە سازدەکات.

بەڕێوەبەری ناوەندی حەوت ڕەنگە " بەختیار سەعید " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م فێستیڤاڵە چوار رۆژ دەخایەنێت و جگە لەکردنەوەی پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەندانی سلێمانی و سنە، چەند بڕگە و بابەتێکی تایبەتی هونەریی پێشکەش دەکرێت .

فێستیڤاڵەکە ڕۆژی ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ لەسلێمانی دەست پێدەکات و لە رۆژی یەكەمدا لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە، بەكردنەوەی پێشانگایەکی نیگارکێشان بۆ شێوەکارانی هەردوو شارەکە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا لەژێر ناوی "گەشەکردنی هونەر لەناو شاردا" دیبەیتێک لە نێوان شێوەکارانی سلێمانی و سنەدا رێکدەخرێت ، رۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ لەدوایەمین رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، بە بەشداریی دوو گروپی هونەری سلێمانی و سنە، ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیک سازدەکرێت .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.