ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ریی ئافره‌ت له دۆزه‌خدا له په‌یمانگای ھونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی نمایش ده‌كات>
بڕیاره ئه‌مڕۆ، شانۆگه‌ریی (ئافره‌ت له دۆزه‌خدا)، كه له نووسین و ده‌رھێنانی ھونه‌رمه‌ند (ھیوا سوعاد) و نواندنی (شه‌یما فریاد، عه‌سه‌ل حه‌سه‌نی، كه‌ژاڵ حه‌سه‌نی، سۆنیا ھیوا، ئه‌ژین سارمه‌می)ـیه، كاتژمێر 4ـی ئێواره له ھۆڵی په‌یمانگای ھونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی نمایش بكرێت، وه‌ك (ھه‌ولێر)ـیش ئاگاداره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌و شانۆگه‌رییه له ده‌ربه‌ندیخان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ھونه‌رمه‌ندان و عاشقانی بواری شانۆ نمایش كرا و پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌و به‌رھه‌مه كرا، كه گێڕانه‌وه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئافره‌تی كورددا.
(ھیوا سوعاد) له‌م باره‌یه‌وه بۆ (ھه‌ولێر) ده‌ڵێت: دیاره دوای ئه‌وه‌ی كه شانۆگه‌رییه‌كه‌مان ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له ھه‌ولێر نمایش كرا بوو به جێی سه‌رنجی بینه‌ر و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر توانیمان له‌و به‌رھه‌مه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین، ئه‌مه‌ش وایكرد، كه له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم داوه‌تنامه‌ی فه‌رمیمان پێبگات تا بتوانین جارێكی تر ئه‌و به‌رھه‌مه نمایش بكه‌ینه‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا له ده‌ربه‌ندیخان پێشوازییه‌كی گه‌رممان لێكرا و، ئه‌مڕۆش بهرھهمهكهمان ده‌بێته میوانی ھۆڵی په‌یمانگای ھونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.