باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، دۆگڵاس سیلیمان رایگه‌یاند كه عێراق پێویسته سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و ئابوورییه‌كه‌ی له گه‌نده‌ڵی و به‌ربه‌سته بیرۆكراسییه‌كان رزگار بكات.
دوای دوو ساڵ و نیو له خزمه‌تكردنی وه‌ك باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، دۆگڵاس سیلیمان ماڵئاوایی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات و له وتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پێگه دیپلۆماسیه‌كانمان له ھه‌ریه‌ك له به‌غدا و ھه‌ولێر به‌توندی پشتیوانی یه‌كگرتوویی و سه‌روه‌ری و دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی عێراق و ھه‌روه‌ھا ھه‌رێمێكی كوردستانی سه‌قامگیر و سه‌ركه‌وتوو وه‌ك به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: له‌ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا، عێراق به‌ره‌پێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ھه‌رچه‌نده ھه‌ندێك جار زه‌حمه‌ته ئه‌و به‌روه‌پێشچوونه له چاوی سیاسه‌ته‌وه ببینیت، كاتێك وه‌ك باڵێۆز له عێراق ده‌ستبه‌كار بووم له كۆتایی ھاوینی ٢٠١٦، داعش ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراو بوو بۆ عێراق و ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ھا ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق نزیكبوون له ده‌ستپێكردنی ھه‌وڵه پاڵه‌وانیه‌كانیان بۆ ئازادكردنی مووسڵ. دوای چه‌ندین شه‌ڕی قورس و له‌ده‌ستدانی چه‌ندین عێراقی ئازا، ھێزه عێراقییه‌كان به ھاوشانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا مووسڵ-یان ئازادكرد و داعشیان وه‌ده‌رنا، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه كۆتایی نه‌ھاتووه.
دۆگڵاس سیلیمان ده‌نووسێت : له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراقی و به‌ھه‌ماھه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌غدا، زیاتر له پێنج ھه‌زار كه‌س له ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بن له ھاوشانیكردن له‌گه‌ڵ ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا و له بنكه‌كانیاندا بۆ راوێژ و راھێنان و دابینكردنی پێویستی بۆیان بۆ دڵنیابوون له تێكشكانی دوایی داعش و بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق، ھاوپه‌یمانان كه نوێنه‌رایه‌تی ٧٤ وڵات و پێنج رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن راھێنانیان به زیاتر له ١٩٠ هه‌زار پۆلیس و سه‌ربازی عێراقی كردووه.
دۆگڵاس سیلیمان باس له داعش ده‌كات وده‌نووسێت "له كاتێكدا داعش پاشه‌كشه‌ی پێكرا، ئاسایشی به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی. له‌ڕێگه‌ی ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ھاوشانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تره‌وه زیاتر له چوار ملیۆن ئاواره‌ی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌رماڵه‌كانیان به سه‌لامه‌تی و شكۆوه، ئه‌و كه‌مینه نه‌ژادی و ئاینیانه‌ی كه داعش به جینۆساید‌كردن په‌لاماری دان ده‌ستییان به ھه‌ڵسانه‌وه كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراقیش دۆگڵاس سیلیمان ده‌ڵێت "په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كانمان گه‌شه ده‌كه‌ن و ئێمه لێبڕاوانه كارده‌كه‌ین بۆ ھاندانی بازرگانی و وه‌به‌رھێنان له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، مانگی رابردوو باڵیۆزخانه ھاوكاری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكادا كرد بۆ ھێنانی په‌نجا كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی بۆ عێراق بۆ ده‌رگاكردنه‌وه بۆ كاری ھاوبه‌شی بازرگانی و وه‌به‌رھێنان.
سه‌باره‌ت به عێراقیش باس له گه‌ڕانه‌كانی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری عێراق هه‌ر له به‌سره‌وه ده‌كات تا ده‌گاته هه‌ولێر و دۆگڵاس سیلیمان و ده‌شڵێت "عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گاز و ئاو و زه‌وی كشتوكاڵی، عێراق خاوه‌نی دانیشتوانێكی زیره‌ك و خوێنده‌وار و كاركه‌ری ماندوونه‌ناسه، عێراق پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان وڵاتی تری ھه‌یه كه ده‌یانه‌وێت عێراق ببینن گه‌شه بكات به‌ره‌و وڵاتێكی سه‌ره‌وه‌رو سه‌ربه‌خۆ و دیموكراسی و پێشكه‌وتووی ڕاسته‌قینه".
سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی عێراقیشه‌وه دۆگڵاس سیلیمان رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ڵام عێراق رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری گه‌وره ده‌بێته‌وه له ساڵی ٢٠٢٥ه‌وه ساڵانه یه‌ك ملیۆن گه‌نجی عێراقی دێنه ناوبازاڕی كاره‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت چیتر له‌توانایدا نابێت ھه‌لی كار دابین بكات بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌كاره، باڵه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاتیان له‌ژێر ده‌ستدایه كه بووه‌ته ھۆی ترس و ساردكردنه‌وه‌ی زۆرێك له ئاواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، داعش ئێستاش به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس له‌ناوعێراقیه‌كان له‌ڕێی په‌لاماری تیرۆریستیه‌وه، بیرۆكراسی ماندوكه‌رو گه‌نده‌ڵی و نادڵنیایی بازرگانان و خاوه‌نكارانی عێراق خاو ده‌كاته‌وه و رێگره له‌به‌رده‌میان بۆ په‌ره‌پێدانی بازرگانی و دروستكردنی ھه‌لی كاری تازه".
له كۆتایی قسه‌كانیدا باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، دۆگڵاس سیلیمان ده‌ڵێت "ھه‌ندێك ده‌یانه‌وێت عێراق ته‌نھا یه‌ك ھاورێی ھه‌بێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق سه‌دان دۆستی ھه‌بێت و ئه‌و بۆچوون و نموونانه له ھه‌ریه‌كێكیان وه‌ربگرێت كه زۆرترین سوودی بۆ ئاسایش و كۆمه‌ڵگاو ئابووری عێراق ھه‌یه.
ده‌شڵێت :له ماوه‌ی داھاتوو، عێراقییه‌كان بژارده‌ی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ڵیبژێرن،ھیوادارم ھه‌موو جارێك بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه عێراق ھه‌ڵبژێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.