سه‌رۆكی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، پیته‌ر ماورییه‌ر رایگه‌یاند "ھێشتا رێگریی زۆر ھه‌ن كه رێگه ناده‌ن ئاواره‌كانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی عێراقی كرد و سه‌ردانی ھه‌ریه‌ك له مووسڵ و به‌غدا و ھه‌ولێری كرد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه بونیادنانه‌وه‌ی پێكھاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق پرسێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه بتوانێت لاپه‌ڕه‌ی پڕ له توندوتیژیی رابردووی ھه‌ڵداته‌وه.
پیته‌ر ماورییه‌ر ھه‌روه‌ھا باسی له‌وه‌شكردووه كه ھێشتا ركابه‌رایه‌تیی زۆر ھه‌ن كه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌بێته‌وه، له‌نێویاندا یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ ھه‌زار كه‌س ھێشتا له‌نێو عێراقدا ئاواره‌ن سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر كۆتایی ھاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و له ھه‌ر سێ ھاووڵاتی عێراقی یه‌كێكیان ئاواره‌ن و له كه‌مپه‌كان ده‌ژیین.
ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌شی گوتووه "ئه‌و وێرانه‌یی عێراق به‌خۆوه بینیوه زۆر راچڵه‌كێنه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر روون نییه ئه‌و بریندارانه‌یه كه ئه‌و وێرانه‌ییه خستوویه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی رابوه‌ستێت پێویسته كۆمه‌ڵگه كار بۆ به‌دیھێنانی ئاشته‌وایی بكات له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور، پیته‌ر ماورییه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی "پێویسته رێوشوێنی گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بگیرێته‌به‌ر، ناشكرێت په‌له بكرێت له‌م كاره به‌بێ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی گونجاو و خزمه‌تگوزاریی بنچینه‌یی بۆ ئاواره‌كان وه‌كو ئاو و چاودێری ته‌ندروستی و ده‌رفه‌تی ده‌ستخستنی بژێوی و ئاسایش و نه‌ھێشتنی پاشماوه‌كانی جه‌نگ".
پیته‌ر ماورییه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا روونیشیكرده‌وه "خێزانه‌كان سه‌رباری ئه‌وه‌ش خانووه‌كانیان له پاشماوه‌كان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ندین كه‌س له لای راستی شاره‌كه ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به كردنه‌وه‌ی دوكان و نووسینگه‌كانیان".
ناوبراو له یه‌ك بۆ چواری ئه‌م مانگه سه‌ردانی عێراقی كردبوو و چاوی به سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌وت و ئاماده‌یی به‌رده‌وامیی رێكخراوه‌كه‌یانی بۆ ھاریكاریی نیشاندایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.