ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، داوای كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كرد.
مه‌سجدی له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌ك له شاری به‌غدا و له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: سه‌قامگیری و ئاسایش له عێراق له سایه‌ی سوپای عێراق ھاتووه‌ته ئاراوه. بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌ست كاربه‌ده‌ستدانی ئه‌و وڵاته‌یه عێراق.
له دوای ئه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد له كه‌ناڵی CBSی ئه‌مریكی وه‌بیر مه‌سجدی ھێنرایه‌وه، به‌وه‌ی كه رایگه‌یاندبوو "یه‌كێك له ھۆكاره‌كانی ھێشتنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی له عێراق بریتییه له‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێ چاودێری ئێران بكه‌م. چونكه ئێران كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه. مه‌سجدی له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "پێویسته واشنتۆن ھێزه‌كانی خۆی له عێراق بكێشێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.