Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:43

شیعه‌کان دژی لێدوانه‌که‌ی ترەمپ ھاتنە دەنگ

سه‌باره‌ت به‌ پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق
کوردستان TV
100%

لێدوانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق بۆ چاودێریكردنى ئێران، له‌ ئاستى ناوخۆى عێراق و ده‌ره‌وه‌شدا كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سەباح ساعدی، سەرۆکی کوتلەی هاوپەیمانێتی سائیروون لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، هەموو رێوشوێنێک بۆ کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵی سەربازانی ئەمەریکا لەو وڵاتە بگرێتەبەر.

جەختیکردەوە، رێگە بە سەرۆکی ئەمەریکا و هێزەکەی نادەن خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت، داواشیکرد، کوتلە سیاسییەکان  لە رێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە پەلە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بکەن.

هاوپەیمانێتی فەتح، کە بە دووەم گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دادەندرێت و لە زۆرینەی گرووپەکانی حەشدی شەعبی پێکدێت، ئاشکرای دەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کۆدەبێتەوە، دروستکردنی هەر بنکەیەکی سەربازی گەورەی ئەمەریکا لە عێراقیش بە داگیرکردنی ئەو وڵاتە دەزانێت.

قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سەرەتاوە ئێمە دەمانگوت، ئەمەریکییەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراقییەکان لەو وڵاتە نین، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان لە عێراقن، سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو پرسەی بە روونی ئاشکراکرد".

گوتیشی: بوونی هەر هێزێکی بیانی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە. ئه‌مەریكا لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە عێراقە.

لای خۆشیه‌وه‌ قەیس خەزعەلی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سەرۆکی ئەمەریکا هۆکاری بوونی هێزەکانی ئەمەریکای لە عێراق ئاشکراکرد، کە هەر لە سەرەتاوە ئێمە دەمانگوت، ئەمەریکییەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراقییەکان لەم وڵاتە نین، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان لە عێراقن، سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو پرسەی ئاشکراکرد. ئەمەریکا پێیوایە، پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی وڵاتەکەی.

راشیگەیاند: هەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقیش لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیلە، بەهۆی ئەوەی دەیبینن ئێران دەتوانێت بەرپەرچی هەر هێرشێک بداتەوە، بۆیە پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئیسرائیل دەکەن.

جەختیكردەوە: بوونی هەر هێزێکی بیانی و ئەمریکی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە، هەروەها هەڵوێستی هەر هاووڵاتییەکی نیشتمانیش بریتییە، لە رەتکردنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق راگه‌یاند: ئەوەی تایبەتمەندە بە پرسە ناوخۆییەکانی عێراقەوە تەنھا عێراق خۆیەتی ھەر بۆیە قسەکانی ترەمپ ھیچ بایەخیان نییە.

ئیره‌ج مه‌سجدى گوتیشى: ھەر کەس باسی ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بکات ئەوە بۆ خۆی گوتوویەتی، چونکە ئەو ھێزانە بەشێکن لە ھێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی عێراق و ئیدارەدانی ئەو پرسەش تەنھا دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.