جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق و ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون سەر بە سەرکردەی رەوتی سەدر، حەسەن کەعبی گوتی: "بەمەبەستی چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین".
کەعبی بە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی کرد بەوەی کە رایگەیاندبوو "یەکێک لە ھۆکارەکانی ھێشتنەوەی بنکەی سەربازیی عێراق، دەمەوێ ھەندێک چاودێری ئێران بکەم چونکە ئێران کێشەیەکی راستەقینەیە".
کەعبی رایگەیاندووە: "ترەمپ ھەروەکو سەردانەکەی پێشووی بۆ بنکەی عەین ئەسەد، جارێکی دیکە یاسا و دەستووری دەوڵەتی عێراقی پێشێلکردووە. ئەمڕۆش بە ھەڵوێستێکی دیکەی شەڕانگێزانە بە دەرکەوتووەتەوە و رایدەگەیەنێت کە ھێزەکانی بەمەبەستی ھێرشکردن بۆ سەر ئێران لە عێراق دەھێڵێتەوە. بانگھێشتی ھەموو لایەک دەکەین بەمەبەستی کۆتایھێنان بە بوونی ئەمریکا لە عێراق".
کەعبی ئاشکراشی کرد کە ئەوان رێگە نادەن عێراق وەک ناوچەیەک بۆ ھێرشکرددنە سەر وڵاتێکی بەکاربھێنرێ، گوتیشی: "بەمەبەستی چوونە دەرەوەی سەربازان و راوێژکارانی ئەمریکا لە عێراق و کۆتایھێنان بە رێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئەمریکا، لە پەرلەمان یاسایەک دەردەکەین".
سهرچاوه - AA
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.