Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 10:19

وردوخاشی پەرتەوازە ده‌خرێته‌ سه‌ر زمانی کوردی

پێشتر دوو رۆمانی هەمان نووسەر بە کوردی بڵاوکراونەتەوە
کوردستان TV
100%


رۆمانی " وردوخاشی پەرتەوازە " لە نوێترین کاری وەرگێڕانی " ڕەنجدەر جەبار" ه‌ كه‌ له‌  ناوەندی ڕەهەند لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوی دەکاتەوە .

 ئەم ڕۆمانە له‌ لایه‌ن "  موحسین ئەلڕەملی  " ه‌وه‌  نووسراوه‌ كه‌ چیرۆکی خێزانێک دەگێڕێتەوە لە کۆمەڵێک کەسایەتی جۆراوجۆر پێکهاتوون وەک نموونەیەکی بچووکراوەی پێکهاتە ئیتنی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق.

 باوکێکی نیشتیمانپەروەر تا ئەندازەی پەرستنی نیشتیمان لەگەڵ دایکێکی خۆڕاگر و قوربانیدەر. کوڕە گەورەکەیان، کە بەلەدایکبوونی مژدەی سەلامەتی و پیاوەتی باوکی بە خەڵکی ئاوایی ڕاگەیاند دەبێتە کەسایەتییەکی وێنەکێش و دەستڕەنگین. ئەم کوڕە هونەرەکەی و دەست ڕەنگینیەکەی دەخاتە خزمەت هاوگوندییەکانی و کەسوکارەکەیەوە. 

هەرچەندە ئەم کوڕە وێنەی هەموو شتێک و هەموو کەسێکی ئاواییەکەی دەکێشێت بە جۆرێک حەوت سەد جار وێنەی خوشکە شەنگەکەی دەکێشێت، کە دواهەمینیان شەوی پێش لەسێدارەدانی بوو، بەڵام نەیتوانی وێنەی تەنها دوو کەس بکێشێت، مەحمودی برای و سەرۆک. مەحمود لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی تێدا بەدی نەدەکرد شایەنی وێنەکێشان بێت .


 سەرۆک لەبەر ئەوەی هێندە ڕقی لێبوو نەیدەتوانی وێنەی بکێشێت. چیرۆکی ئەم نیگارکێشە، نموونەیەکە بۆ نیگارکێشێکی ڕاستەقینە کە ڕاستگۆیی و حەقبێژی ئاوێتەی هونەرەکەی دەکات، هەر ڕۆمانەکەدا خوێنەر بەر چەندین چیرۆکی دیکە.

پێشتر دوو رۆمانی هەمان نووسەر بە کوردی بڵاوکراونەتەوە کە یەکەمیان " خۆشیەویستی دێڵەگورگ و کتێب "، کە شێرزاد هەینی کردوویەتی بە کوردی، هاوکات ڕۆمانی "باخچەکانی سەرۆک"یش، کە ڕەنجدەر جەبار وەریگێڕاوە.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.