وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ھێرشێک کە خەریکبوو بە مووشەک بکرێتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار پووچەڵکرایەوە . ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێڕاق ئاشكرایكرد: سێ مووشەکی (جۆری گراد) لە گردی ناوچەی دولاب دەستیان بەسەردا گیرا کە دانداربوون بۆ ئەوەی ئاراستەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسد بکرێن، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئیستا هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و كه‌یسه‌وه ده‌ستگیرنه‌كراوه .
لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی ئەنبار، رایگەیاند، کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە خاکی سووریاوە ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور لە باشووری رۆژئاوای قەزای قائم رۆژئاوای ئەنبار.له ئه‌نجامی ھێرشەکەدا، پاسەوانێکی سنوور کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.