Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:26

رۆمانوسی عێراقی (عه‌لا مه‌شزوب) تیرۆرکرا 

خاوه‌نی چوار ڕۆمان وسێ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ شه‌مه‌ 2/2/2019 له‌شاری كه‌ربه‌لا،(عه‌لا مه‌شزوب) دوابه‌دوای دیدارێكی ئه‌ده‌بی و ھاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسێكدا، كاتێك كه‌به‌ره‌وماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ درایه‌به‌ر گولله‌و تیرۆركرا.

ئه‌م نوسه‌رو چالاكوانه‌ خاوه‌نی چوار ڕۆمان وسێ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌ ، ھه‌روه‌ھا خاوه‌نی كتێبی مێژوی كه‌ربه‌لایه‌و چه‌ندین توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ له‌سه‌ر وێنه‌و درامای ته‌له‌فزیونی .

نوسه‌ر (عه‌لا مه‌شزوب) ھه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بووه‌ له‌كۆلێژی ھونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا. تیرۆركردنی(عه‌لا مه‌شزوب) به‌ئامانجی كپكردنی ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانه‌و نه‌ھێشتنی ڕه‌خنه‌یه‌ له‌عێراقدا. (عه‌لا مه‌شزوب) وه‌ك نوسه‌رێكی بوێر به‌رده‌وام به‌ئاشكراو به‌ده‌نگی به‌رز ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی سیستمی سیاسی و حوكمڕانی پڕ له‌ گه‌نده‌ڵی عێراق كردوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.