ن/ شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان
• ئێواره‌یه‌كی كه‌رنه‌ڤاڵی، ھونه‌رمه‌ندی شانۆكار (ھیوا سوعاد) په‌لكێشی كردین بۆ نمایشی (ئافره‌ت له دۆزه‌خدا)، كه بۆ سێیه‌م ڕۆژ ھۆڵه‌كه‌ی پڕكرد له ئاشقانی شانۆی كوردی.
• لێتانی ناشارمه‌وه، ئه‌و شانۆگه‌رییه پڕ ڕه‌ونه‌قه له ناوهڕۆك و ڕوخساری، منی برده‌وه ساڵانی حه‌فتاكان و ھه‌شتاكانی ھه‌ولێر، كه شانۆ ببووه مه‌سه‌له‌یه‌كی زیندوو له ژیانی خه‌ڵك و پڕبوو له جوانی و ئیحساسی ڕۆحانی...
• (ئافره‌ت له دۆزه‌خدا) زۆر قسه ھه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پێویسته به‌په‌له بگوترێت...من، بڕوام به‌وه ھه‌یه، كه مرۆڤ كار بكات، جوانتره له‌وه‌ی كار نه‌كات...بۆیه، من په‌رۆش بوونی (ھیوا سوعاد) بۆ شانۆ، به فاكته‌رێكی زیندوو ده‌زانم له‌وه‌ی شاره‌كه نه‌وه‌ستێت.. به كرده‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماند، من له‌و ڕوانگه‌وه، به ده‌ست خۆم نیه پیرۆزبایی لێبكه‌م...
• له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه ئۆخه‌ی له شاری ھه‌ولێر، پێنج كچی زۆر به توانا، به ھه‌ستێكی قووڵی ھونه‌ری و پڕ ئیحساس.. له‌سه‌ر شانۆ نمایش بكه‌ن له ده‌قێكی بوێرانه. كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆی دا ھه‌نگاوێكی پیرۆزه...
• زۆرجار باسی ئه‌وه ده‌كرێت، كه شانۆ له ھه‌ولێر مردووه، به‌دیدی من، نه‌ك ھه‌ر شانۆ نه‌مردووه.. به‌ڵكو له ڕووی جوانی خۆی نه‌كه‌وتووه.. ھه‌ندێ شانۆی دیكه‌ش كه مخابن نه‌مبینیون و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش ھه‌نگاوی بوێر بوونه له وردبوونه‌وه‌ی شانۆیه‌كی جوان.. له شارێك كه تێنووی داھێنانه...
• بۆیه، من ئه‌گه‌ر سڵاوێك بۆ كاكه (ھیوا) بنێرم.. سه‌د سڵاویش بۆ خانمه ئه‌كته‌ره‌كان ده‌نێرم.. ده‌ڵێم. ڕووی ئێمه ئه‌وه‌نده سپی ده‌ركه‌وت، كه ده‌توانین له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ به جیهانیش بڵێین.. ئه‌وه‌ش شانۆی میلله‌تێكی دیكه‌یه وه‌رن بیبینن!!.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.