پۆلیسی ئه‌نبار ده‌ستی به‌سه‌ر سێ مووشه‌كدا گرت كه به ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی رۆژئاوای عێراق، دانرابوون و ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بكه‌نه ئامانج.
ماڵپه‌ری سكای نیوز له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه كه هێزێكی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار و سوپای عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی شوباتی 2019 ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و موشهكانهدا گرتووه كه دروستكراوی ئێرانن و به ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د دانرابوون كه بنكه‌یه‌كی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه له عیراق.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرایكرد هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی دۆلابی سه‌ربه ناحیه‌ی به‌غدادی خۆرئاوای به‌غدا موشه‌كه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه و وا دانرابوو كه كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قێنه‌ری موشه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بته‌قێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان پێش واده دیاریكراوه‌كه پوچه‌ڵیان كردووه‌ته‌وه.
سكای نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌و شوێنه‌ی موشه‌كه‌كانی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیی لێ بووه.
جێی باسە چەندان هێزی میلیشیای سەر بە حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران لە ناوچەكە جێگیرن، پێشتریش چەند گرووپێكی حەشدی شەعبی هەڕەشەیان لە مانەوەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق گرتووە بەتایبەت عەسایب ئەهل حەق و نوجەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.