ئەمڕۆ شەممە 2-2-2019، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئوردن لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکانیان کۆبوونەوە و پەیوەندییە ئابوورییەکانیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ عومەر رەزاز سەرۆك وەزیرانی ئوردن هەزارو 300 پارچە شوێنەواری كۆنی عێراقی رادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد.
ئاماژە بەوەشكراوەن ئەو شوێنەوارانە هی عێراق بوونە، بەڵام لەساڵانی 2003 بەدواوە لەلایەن بازرگان وخەڵكیەوە لەئوردن فرۆشراون.
ئەوەشخراوەتەروو، رادەستكردنەوەی ئەو شوێنەوارانە دوای ئەوەهات پێشتر سەرۆك وەزیرانی ئوردن لەكاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا بەڵێنی گەراندنەوەی ئەوشوێنەوارانەی بە عادل عەبدولمەهدی دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.