Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:06

وەزارەتی ناوخۆی عێراق مافى هه‌لگرتنى چه‌ک به‌ ژماره‌یه‌ک چین و توێژ ده‌دات

له‌ هه‌رێمى كوردستان پێداچوونەوە بە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك دەكرێت
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی، چین و توێژی جیاوازیی ناو کۆمەڵگا مافی هەڵگرتنی چەکیان پێ دەدرێت.

نووسراوەکە کە ژمارە 961ی بەسەرەوەیە و لە ڕێکەوتی 30ی کانوونی دوەەمی 2019 دەرچووە، لیستی 15 ناوونیشانی پلە و بەرپرسیارێتی دیاری کردووە، کە بۆیان هەیە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان پێ بدرێت.

لەناو لیستەکەدا، کە عەمیدی یاسایی، عەبد سەعد حەسەن، بەرپرسی بەشی مۆڵەت و ناسنامەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، نووسراوەکەی واژۆی کردووە، هەر یەک لە (پزیشکی پسپۆر، مامۆستای زانکۆ، سەرنووسەری ڕۆژنامە و بەڕێوەبەری کەناڵە ئاسمانییەکان) مافی هەڵگرتنی چەکیان پێ دراوە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی قەدەغەكردن و داماڵینی دیاردەی چەكداری بەردەوامە و پێداچوونەوەش بە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك دەكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.