له شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق، قوتابیانی بنه‌ڕه‌تی قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناچاری له‌نێو ئه‌و پۆلانه‌ی قوتابخانه‌كه‌یاندا تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا كه به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و لافاوه‌وه ژێر ئاو كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به كامێرای مۆبایلی یه‌كێك له مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه تۆماركراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌بینرێت كه قوتابیان له‌نێو ئه‌و پۆلانه‌دا تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بارانه‌وه ژێر ئاو كه‌وتوون.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت كه قوتابییه‌كی كچ له كاتێكدا دانیشتووه و نایه‌وێت قاچی بچێته ئه‌و ئاوه‌ی له پۆله‌كه‌یاندا كۆبووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌دات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌و مامۆستایه‌ی به پۆلاكانی قوتابخانه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت و ئازاری ناخی قوتابییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: "ته‌ماشاكه‌ن قوتابیان له‌ژیر ئاودا تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌و حاڵه ئه‌و قوتابیانه‌ی تیایه؟.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.