نووسینگەی ڕفێنراوانی ئێزدی، ڕزگارکردنی دوو ژن و منداڵێکی راگەیاند کە لەژێر دەستی داعشدا بوون لە سوریا.
حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی ڕاگه‌یاند، دوو ژنی ئێزدی کە یەکێکیان تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی گوندی تل قەسەب و ئەوەی تریش تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی گوندێكی رۆژئاوای شەنگالن، لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان کە ئەویش خەڵکی گوندی تل قەسەب ڕزگار كران.
ئاماژە بەوەشداوە، کە ئەو سێ هاووڵاتیە ئێزدیانەی ئەمڕۆ ڕزگارکراون لە سوریا لە ژێر دەستی داعش دا بوون.
دووپاتیشیكرده‌وه، رزگاركردنی ئه‌و 3 رفێندراوه له‌ناو خاكی سووریا بووه و به هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه پرۆسه‌كه ئه‌نجامدراوه، كه له سووریا كار بۆ نووسینگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و گوتیشی: ئه‌و سێ رزگاركراوه به‌م نزیكانه ده‌گه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه پێشوازیان لێده‌كرێت.
ناوبراو وتیشی، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لەدەستی داعش ڕزگارکراون ژمارەیان 3352 کەسە و تا ئێستاش 3065 هاووڵاتی تری ئێزدی کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن چارەنووسیان نادیارە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.