Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:35

سه‌فین دزه‌یی: شاندێکی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێم سەردانی بەغدا ده‌کات

بودجەی 2019ی عێراق و پشکی کورد تاوتوێده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بودجەی 2019ی عێراق و پشکی کورد تێیدا هیوابەخشە و جەختیکردەوە دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی دەربکات و ئاماژەی بەوەشکرد هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی بەغدا ده‌كات.

ئێوارەی ئەمڕۆ، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دوای پەسەند كردنی بودجەی گشتیی عێراق كە هیوا بەخشە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی چەند ڕێنوێنییەك دەربكات.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان و پشكی كورد و مافی فەرمانبەران لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 سەردانی بەغدا بكات.

دزەیی روونیکردەوە  سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌نگه‌ هه‌موو داوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆ نه‌گرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كات و تا راده‌یه‌ك هیوابه‌خشه‌ و هیواداری به‌پێی رێنماییه‌كان و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دا بڕیار بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.