شای ئیسپانیا بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی کۆبووەوە.
شا فلیپی شەشەم، شای ئیسپانیا بەرەبەیانی ئهمرۆ چوارشەممە 30-1-2019، بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
شا فلیپ لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی و هەروەها فەرماندەکانی هێزەکانی ناتۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کۆبووەتەوە.
لە سەردانەکەیدا شا فلیپی شەشەم جلی سەربازی وڵاتەکەی پۆشیووە و هاوکات مارگرێتا رۆبلێس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا یاوەری کردووە.
بەر لە گەڕانەوەی بۆ مەدیرد، شای ئیسپانیا لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە شا فیلیپی شهشهم پادشای ئیسپانیا بە ههڵهیهكی زهقی دیپلۆماسیەوە گەیشتە بەغدا و یەكەم ئاڵای سهردهمی رژێمی بهعسی لەناوچووی لەسەر فڕۆكەكەی هەڵكردبوو، ئەم ئێوارەیە وڵاتەكەی بە فەرمی داوای لێبووردنی لە عێراق كرد.
شا فیلیپی شهشهم پادشای ئیسپانیا به ئاڵای رژێمی بهعسی لەناوچووهوه گهیشته عێراق. لهمبارەیەوە گرتەی ڤیدیۆیی گەیشتنەكەی بە شێوەیەكی فرەوان بڵاوبووەوە و كەوتە بەر باسی زۆرێك لە میدیا عێراقی و نێودەوڵەتییەكانیش.
لەمبارەیەوە باڵوێزخانەی ئیسپانیا لە عێراق بەفەرمی داوای لێبووردنی خۆی راگەیاند بەرانبەر ئەو هەڵەیەی بەسەریاندا تێپەڕیوە و ئاماژەیان بەوە داوە كە هەڵەكە لەلایەن فڕۆكەوانەكەیانەوە ئەنجام دراوە و ئاڵای كۆنی كۆماری عێراقی داناوە.
باڵوێزخانەكە هەروەها دووپاتی كردووەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵەكەیان راست كردووەتەوە و لە كاتی گەڕانەوەی شادا، ئاڵای ئێستای عێراقیان هەڵواسیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.