ئەمڕۆ چوارشەممە 30-1-2019 ئاگر لە خێوەتێکی کەمپی کەبەرتوو2 له پارێزگاى دهۆك کەوتەوەو بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی به‌دواوه بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كه‌مپه‌كه رایگه‌یاند" کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتى کارەباوە بووە، كه لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نیو بەناوی "خەیروڵڵا خەیرۆ" کە لەنێو خێوەتەکە بووە، جەستەی بە رێژەی 100% سووتاوە و تەواوی کەلوپەلەکانی نێو خێوەتەکە له‌گه‌ل بڕی سێ هەزارو 500 دۆلار‌و 24 گرام زێڕو سێ مۆبایلیش سووتاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.