لە میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی، به‌ره‌ڤان حه‌مدى بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند" بریاره كه‌سوكارى شه‌هیدان و برینداران و قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانى ده‌ستى داعش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لەگەڵ حكومه‌تى بەغدا رێککەوتووین.
دوای سه‌ردانی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی عێراق بۆ هه‌رێم، ئەویش به مه‌به‌ستی هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێم به مووچه‌ی شه‌هیدانی عێراق کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، وەک بەرەڤان حەمدی ئاماژەی پێدا، له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانیاندا بڕیاردراوە، کە له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی تیرۆر ئاماده بکرێت و به مه‌به‌ستی قهرهبووكرنهوهیان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکرێن.
وتیشى" جگه له شه‌هیدان و برینداران، ئه‌و كه‌سانه‌ش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، كه زیانى ماددى بەر ماڵ و سەروەت و سامانیان کەوتووە یاخۆد به‌هۆى كرده‌وه‌ی تیرۆریستى به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه.
بۆ بینینى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:-
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1194242470727725/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.