بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە فه‌ریق نازم عه‌بدولڕه‌حمان گلی دەکات، شایه‌نی باسه لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری هەولێر فەرماندەی باڵای پێشمەرگە کۆچی دوایی کرد.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی فه‌ریق نازم عه‌بدولڕه‌حمان گلی
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول فه‌ریق نازم عه‌بدولڕه‌حمان گلی،مان پێگه‌یشت.
فه‌ریق نازم عه‌بدولڕه‌حمان گلی پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌وه‌فای میلله‌ته‌که‌ی بوو، تا دواساته‌کانی ژیانی پێشمه‌رگانه له خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو.
به‌م به‌بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆستانی گلی و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین.
له خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
لیوا نازم گللی بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول بە رێبەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی کردووە و ئەوکات پلەی سەرلق بووە لە نێو شۆڕش و دواتر لە ڕێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970 یەکێک بووە لەو 20 ئەفسەرەی کە بە واژووی بارزانیی باوک لە ئاکادیمیای سەربازی وەرگیراوە.
نازم گللی پێش خانەنشیبوونی بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بەشداری لە هێنانەوەی ڕووفاتی هەریەک لە مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی کردووە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 29-1-2019) لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە یەکێک شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر ئۆتۆمۆبێلێک خۆی پێدا کێشا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.