وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د حه‌كیم له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ھاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د حه‌كیم رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی ده‌كات له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایه عێراق ده‌چێته ناو ئه‌و ھاوپه‌یمانیه‌تییه‌ی كه ئه‌مریكا به‌نیازه دژبه ئێران پێكیبھێنێت، محه‌مه‌د حه‌كیم جه‌ختیكرده‌وه كه عێراق ناچێته ناو ھیچ ھاوپه‌یمانییه‌تێك دژبه ئێران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.