لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى گهرمیان لەسەر دەنگۆی ڕفاندنی منداڵان لەکەلار ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
پۆلیس رایدهگهێنێت ، لەتۆڕەکۆمەڵایەتێکان هەواڵێک بڵاو بۆتەوە گوایە چەن ئۆتۆمبێلێک هەوڵی ڕفاندنی منداڵان دەدەن لەڕێگەی خوێندنگاکانیان ئێمەوەک پۆلیسی گەرمیان دڵنیایی بەهاوڵاتیانی سنوری گەرمیان دەدەین ئەوهەواڵەدوورە لەڕاستیەوە و دیاردەنیە و تەنها حاڵەتێک بوە ئەوەش تائێستا ڕون نیە مەبەست ڕفاندن بوە یاخود نا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی حاڵەتەکە و کەسێکیش دەستگیر کراوە کەگومان دەکرێت ئەنجام دەری تاوانەکەبێت لەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردادەکات .
پۆلیسى گهرمیان ڕاشیدهگهێنێت ، داوا لەبەکارهێنەرانی شۆسیال میدیا دەکەی هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکەنەوەو ترس و دڵەڕاوکێ نەخەنە دڵی هاوڵاتیانەوە.
پۆلیس دڵنیایش دهدات و ڕایدهگهێنێت ، مەفەزەکانی 104ی کەلار لەنێو شار ئامادەباشییان هەیەو چاودێری شار دەکەن و دڵنیایی تەواو بەهاوڵاتیان دەدەن ، لەکاتی بوونی هەرحاڵەتێک دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە 104 پۆلیسی فریاکەوتنی کەلارەوە بکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.