Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 13:43

چه‌ند فه‌رمانێکى نوێ تایبه‌ت به‌هاوڵاتیانى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رکرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


 له‌ 2 نووسراودا  كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به‌هاوڵاتیانى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند بڕیارێكى نوێى ده‌كرد 


له‌بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا هاتووه‌ ، ئاماژه‌ به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه‌ له‌مادده‌ى 4 له‌بڕگه‌ى 2 له‌یاسای وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر پێشنیاری پارێزگای هه‌له‌بجه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتى بڕیار درا  : 

1- هێنانه‌ كایه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌له‌بجه‌ له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم 

2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرتى سلێمانى تایبه‌ت به‌هه‌له‌بجه‌ له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى 

3- ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت 


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم تایبه‌ت به‌پارێزگای هه‌له‌بجه‌   ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئاماژه‌ به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه‌  له‌سه‌ر پێشنیاری پارێزگای هه‌له‌بجه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتى بڕیار درا : 


1- هێنانه‌ كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانى پارێزگای هه‌له‌بجه‌ له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم 

2- هێنانه‌ كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كارتى زانیاری پارێزگای هه‌له‌بجه‌ له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم

3- هێنانه‌ كایه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نشینگه‌ى پارێزگای هه‌له‌بجه‌ له‌په‌یكه‌ری رێكخستنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم 


4- ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ڕۆژى ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت 


دوای ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق دانی دانا هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ى ڵه‌گه‌ڵدا بكرێت و دانی پێدانرا ، حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بڕیاری نوێ بۆ پارێزگای هه‌له‌بجه‌ ده‌رده‌كات له‌نوێترین بڕیاردا  هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پاسپۆرت ، كارتى زانیاری ، نشینگه‌ ، ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانى له‌هه‌له‌بجه‌ بكرێته‌وه‌ و هاوڵاتیان  ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ مامه‌ڵه‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن 

1

 

1

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.