به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی 9 تۆمه‌تباری داواكراوی له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان ڕاگه‌یاند.
ڕاشیگه‌یاندووه 3 له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه ده‌ستگیركراون ته‌قه‌یان له‌ماڵێك كردووه و هه‌ڵاتوون، دوای به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه ده‌ستگیربكرێن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی (405/31 ) و (457) و چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.