نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاندووه منداڵێكی شێوه ماسی به شێوه‌ی له‌دایكبوونی سروشتی له نه‌خۆشخانه‌كه له‌دایك بووه و دوای كاتژمێر و نیوێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوایی ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو نه‌خۆشێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد به مه‌به‌ستی له دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی، دوای داخڵبوونی له هۆبه‌ی له‌دایكبوون منداڵێكی شێوه ماسی بوو كه ته‌نها یه‌ك قاچی هه‌بوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوایی ئه‌وه‌ی كۆرپه تازه له‌دایكبووه شێوه ماسییه‌كه كاتژمێر و نیوێك ژیا، گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه منداڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك بووه.
نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی سۆران داوا له دایكانی دووگیان ده‌كات له ماوه‌ی سكپڕیدا زیاتر سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان وكۆر پهكانیان.
![1](/sites/default/files/inline-images/1_105.jpg)
![ی](/sites/default/files/inline-images/51364646_346612609268015_5363143860291633152_n.jpg)
هه‌ژار عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.