سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/1/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جین كریستۆڤ ،جێگری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری سیاسی و ڕامۆن بلیكۆ ،باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و كلاریس پاستۆری، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خوشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی خۆیان بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه مرۆییی و سه‌ربازییه‌كانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپی له بواره جیاوازه‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕێگریكردن له‌م مه‌ترسییه و گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.