پێگه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بهلێدوانى هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا ده‌دات كه‌بۆ یه‌كێك لهڕۆژنامهكان لێدوانى داوه له‌باره‌ى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌ری زیره‌ك رایدهگهێنێت : لە ئێستادا پرۆژەی دانانى پێوه‌ری زیره‌ك دەستی پێكردووەو بەتەواوبوونی خزمەتێكی زۆر بەسیستەمی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا دەگەیەنێ و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتیان .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بەمەش هاوڵاتیان بەگشتی سودمەندی سەرەكی ئەم سیستەمە پێشكەوتووەن. كە پێی دەوترێت تۆڕی زیرەك تەنیا رێگایەكە لەدنیای هاوچەرخدا كە بەهۆیەوە دەتوانرێت كۆنترۆڵی بەكارهێنانی كارەبا و كەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا و بە فیڕۆدانی ئەو سامانە گرنگە بكات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.