به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ناوچه شاخاوییه‌كانی به تایبه‌ت گرته‌وه سه‌ره‌ڕای زۆربوونی سامانی ئاو زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره‌ی ماددی لێكه‌وته‌وه و بووه هۆكاری دروستبوونی لافاو له چه‌ندان ناوچه‌ی هه‌رێم و په‌ككه‌وتنى چه‌ندان ڕێگه‌و پرد و ڕووخانی چه‌ندان خان‌و و ماڵی هاوڵاتیان.
هه‌ر به‌هۆی لافاو و بارانی به لیزمه‌وه یه كیك له تاوه‌ره‌كانی كاره‌با له هیلی 132 ی كه‌ی ڤی، له نیوان خه‌بات _ شقلاوه كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای شارۆچكه‌ی پیرمام و قه‌زای شه‌قڵاوه پچڕاوه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاتی و خێرای ئه‌و گرفته‌ش هێڵه‌كانی پیرمام و شه‌قڵاوه خراونه‌ته سه‌ر هێڵی سۆران.
كه ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ كاره‌بای ئه‌و قه‌زایه دروست كردووه و كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر خشته‌ی دابه‌شكردنی تۆڕی كاره‌بای سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.