Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:55

که‌سێک به‌ تۆمه‌تی ده‌ستبڕین و فێڵکردن له‌ هاوڵاتیان له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کرا

پێشتر چوار فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری _ سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه‌و هه‌ستاوه‌ به‌ده‌ستبڕین و فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سارو به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی _ سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیربكرێ كه‌چوار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌ به‌پێی مادده‌كانی ( 453 ، 456) له‌یاسای سزادانی عێراقی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ. ئ. ئ) به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (453 ، 456) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر كه‌له‌یكی جۆری ڤاڵڤۆدا، كه‌به‌فه‌رمانی دادوه‌ر گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.